دووەمین فێستیڤاڵی گوێز لە سنە بەڕێوەچوو؛ پارێزگاکە لەسەر ئاستی ئێران دووەمە لە بەرهەمی گوێز

02-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
ساڵانە 29 هەزار تۆن گوێز لە سنە بەرهەم دێت.
ساڵانە 29 هەزار تۆن گوێز لە سنە بەرهەم دێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووەمین خولی فێستڤاڵی گوێز لە گوندەکانی بلچەسوور و مامواڵە لە سنووری پارێزگای سنە بەڕێوەچوو.
 
لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سنە و پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە خەڵک بەشدارییان تێدا کرد.
 
بەهار سەعیدپوور، هاونیشتمانییە و دەڵێت، "ئەم ساڵ دووەم ساڵی فێستیڤاڵەکەیە و پێشوازی باشی لێکرا، پار پێشوازی زۆر باشی لێکرا و زۆر باش بوو ئەمساڵیش وا دیارە خەڵکی زیاتر بێن خەڵکی گوندەکە کۆمەڵیک دیارییان دابین کردبوو وەک گوێز و کولێرە بۆ خەڵک."
 
ناوچەکە بە پایتەختی گوێز لە پارێزگای سنە ناسراوە و فێستیڤاڵەکە بە مەبەستی خستنەڕووی بەرهەم و تێکەڵبوونی زیاتری خەڵکی ناوچەکە رێکخراوە.
 
ئیبراهیم رەحیمی، رێکخەری فێستیڤاڵەکەیە و باس لەوە دەکات، "فێستیڤاڵەکە فەرهەنگ و کولتووری ئێمە نیشان دەدات، هیوادارم ببێتە هۆکاری گەشەسەندنی بابەتی کولتووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە و بتوانێت جۆرێک یەکڕیزی دروست بکات و ناساندنی گوێز و بەرهەمەکانمانە بە خەڵکی ناوچەکە و مەریوان و تەنانەت بە دەرەوەی ئێرانیش بۆ ئەوەی جیاوازبوون و باشی گوێزی ئێمە هەموو دوونیا بیناسێت و بە کولتوور و فەرهەنگیشمانەوە.'
 
تەنیا گوێز لە فێستیڤاڵەکە پێشان دەدرێن، بەڵکو بەرهەمە دەستییەکانی خەڵکی ناوچەکەش نمایش دەکرێن.
 
کیژان سەعیدپوور، بەشداربووی فێستیڤاڵەکەیە و ئاماژە بەوە دەدات، "خەڵکی مەریوان لەبەر فێستیڤاڵەکە هاتووم بۆ گوندی بلچەسوور، لێرە خەڵکێکی زۆر بەشدارن و زۆر دڵخۆشن لە بەشداری کردنەکە و دەستخۆشییان لێ دەکەین کە هاتوونە ئێرە، ئێمە بەو جۆرە فێستیڤاڵە دڵمان خۆشە کە ژن و پیاو و منداڵی جوان دێن بەشداری دەکەن و بەفێستڤاڵەکەش توانیومانە گوندەکەمان باشتر بناسێنن."
 
پارێزگای سنە لە سەر ئاستی ئێران بە پلەی دووەم دێت لە رووی بەرهەمهێنانی گوێزەوە و 11 هەزار هێکتار باخی گوێزی هەیە کە ساڵانە نزیکەی 29 هەزار تۆن گوێز لەو پارێزگایە بەرهەم دێت و بەشێک لەو بەرهەمە هەناردە پاریزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و دەرەوەی ئێرانیش دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەندازیارەکە

دوای لافاوەکەی بازیان؛ تائێستا چارەنووسی ئەندازیارەکە نادیارە

بەهۆی ئەو لافاوەی باشووری کوردستانی گرتەوە و چڕییەکەی قەزاکانی چەمچەماڵ و بازیان بوو، ئەندازیارێک لە بازیان بێسەروشوێن بوو، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی گەڕانەکانیان چڕتر کردووەتەوە.