قایمقامی کۆیە: کێشەی ئاوی ماڵان چارەسەرکرا

02-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی هەبوونی کێشەی کارەبای گشتییەوە دابەشکردنی ئاوی خاوێن لە کۆیە راگیرا، قایقمامی قەزاکە دەڵێت، کێشەکە چارەسەر بووە و ئاو بۆ هاونیشتمانیان بەردەدرێتەوە.

رۆژی شەممە، 02-12-2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای چارەسەربوونی کێشەی کارەبا، کێشەی ئاوی کۆیە چارەسەرکرا و ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ماڵەکانی قەزاکە".
 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو ماڵانەی دوێنێ نۆرەیان بووە و بەهۆی وەستانی دابەشکردنی ئاوەوە ئاویان پێنەدراوە، ئەمڕۆ ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە.
 
دوێنێ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، لە ئێوارەوە بە ناچاری سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک کە ئاو بۆ سەنتەری قەزای کۆیە و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە دابین دەکەن، وەستێنران و دابەشکردنی ئاو راگیرا.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە هۆکاری وەستانی دابەشکردنی ئاو کرابوو، کە بەهۆی هەبوونی کێشەی کارەباوە لە وێستگەی دووکان کێشەکە دروستببوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە