مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ئۆتۆمبێل بە قیستی 60 مانگ بکڕن

02-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە، کە ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو بە قیستی 60 مانگ بدرێتە مامۆستایان.
 
ئاودێر مربین حەنا، ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە پێشەکی تەنیا پێنج ملیۆن دینار و بە پشتگیریی یەکێتی مامۆستایان، مامۆستایان دەتوانن ئۆتۆمبێلێکی سفر رابکێشن و بە پێنج ساڵ پارەکەی بدەنەوە".
 
بە گوتەی ئاودێر مربین حەنا، ژمارە (تابلۆ)ی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کۆمپانیای فرۆشیارەوە بێبەرامبەر دەدرێتە مامۆستایان. گوتیشی: "لە نرخی ئۆتۆمبێلەکەدا 8% داشکاندن بۆ مامۆستایان دەکرێت؛ قیستەکەشی بەگوێرەی نرخی جۆری ئۆتۆمبێلەکە مانگانە لەنێوان 300 بۆ 400 هەزار دیناردا دەبێت".
 
هەر مامۆستایەک بیەوێت ئۆتۆمبێلەکە رابکێشێت بە قیست، جگە لە پشتگیریی یەکێتیی مامۆستایان، پێویستی بە دوو کەس هەیە وەکو کەفیل، کە یەکێکیان فەرمانبەری حکومەت بێت.
 
بە گوێرەی یەکێتیی مامۆستایان، رێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیای (جیلی)دا کراوە، کە کۆمپانیایەکی چینییە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە