رووداو دیجیتاڵ
دوای چەند رۆژێک ئاڵۆزی لە گوندی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: "دۆخەکە تەواو ئاسایی بووەتەوە".
لە بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجاندا، دوێنێ بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە ماڵەکانیان چۆڵکرد و بەهۆیەوە ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆخی لاجان ئاسایی بووەتەوە و خەڵک هەمووی گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی".
پارێزگاری هەولێر گوتی، "هیچ پشێوییەک نەماوە، ئێستا خەڵک لە گوندی لاجان و دەوروبەری سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی خۆیانن".
ئومێد خۆشناو شەوی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە سەرجەم ئەو چەکانەی لە گوندی لاجاندان "جەرد" دەکرێن و چەک لە خەڵک وەرناگرنەوە.
لە گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندی لاجاندا، کەسێک گیانی لەدەستدا کە بە گوتەی کەسوکارەکەی "شۆفێری بارهەڵگر بووە و بە گوـلەی وێڵ شەهید بووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ