رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ ئاماری نوێی لە دایکبوونی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە، لەدایکبوون 9٪ کەمی کردووە و رێژەی گیانلەدەستدانیش 12٪ زیادی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2025، سەعید ئەحمەدی، بەڕێوەبەری باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: "لە 21-3-2025 تاوەکو 21-11-2025، واتە لە ماوەی 8 مانگدا 28 هەزار و 835 منداڵ لە پارێزگاکە لە دایکبوون."
سەعید ئەحمەدی گوتی، لە دایکبوون لە پارێزگاکە بەراورد بە هەمان ماوەی پار 2 هەزار و 820 منداڵ واتە 9٪ کەمی کردووە.
بەڕێوەبەری باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە هەر 12 خولەکدا منداڵێک لە ورمێ لە دایکبووە.
لە بارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای ورمێ، سەعید ئەحمەدی ئاشکرای کرد، لە ماوی ئەو 8 مانگەدا 12 هەزار و 558 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار 12٪ زیادی کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە لە 30 خولەکدا کەسێک لە پارێزگاکە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی ئاماری فەرمی ئێران، زیادبوونی دانیشتووان لە پارێزگای ورمێ لە ماوەی ئەو 8 مانگەدا 16 هەزار کەس بووە، بەڵام لە هەمان ماوەی پار 20 هەزار کەس بووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ لە ساڵی 2014 تاوەکو ئێستا واتە لە ماوەی 11 ساڵدا لە دایکبوون لە پارێزگاکە 39٪ کەمی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ