رووداو دیجیتاڵ
کچە کوردێکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانێتی کاراتی جیهاندا، کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتییەکە رۆژی دوشەممە 1-12-2025 بە بەشداری یاریزانانی 87 وڵات، لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، تێیدا کچێکی کورد بەناوی ئاتوسا گوڵشانەژاد لە کێشی 61 کیلۆگرامی ژناندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە و خاوەنی مەدالیایی زێڕ.
لە پاڵەوانێتیەکەدا ئاتوسا گوڵشانەژاد لەگەڵ یاریزانێکی چینی یاری کرد و توانی دوو بە هیچ بەسەریدا سەربکەوێت.
ئەوە یەکەم جارە لەسەر ئاستی ئێران ژنێک بتوانێت مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی کاراتی لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنێت.
ئاتوسا گوڵشانەژاد، لە شەشەمین خولی پاڵەوانێتیی کاراتیی وڵاتانی ئیسلامی کە 14-11-2025 لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئاتوسا گوڵشانەژاد، تەمەن 21 ساڵ خەڵکی شاری هەرسینی کرماشانە و لە ساڵی 2011ـەوە وەرزشی کاراتی دەکات.
ئەو کچە کوردە زیاتر لە 6 ساڵە ئەندامی تیمی نیشتمانیی گەورەساڵانی ئێرانە بۆ کاراتی.
یاریزانەکە لە پاڵەوانێتیەکانی ئاسیا کە ساڵی 2021 لە ئاڵماتی کازاخستان و 2023 لە مالاکای مالیزیا و 2025 لە تاشکەندی کازاخستان بەڕێوەچوون، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ