سێ هاونیشتمانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش بریندار بوون

03-01-2026
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە گوتەی بەرپرسانی ورمێ و لوڕستان، لە چوار رووداوی هاتووچۆدا لەو دوو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و 11ـی دیکەش بریندار بوون.
 
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی چوار رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە کە سیانیان لە پارێزگای ورمێ و ئەوی دیکەش لە لوڕستان بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی خورماوا لە پارێزگای لوڕستان دەڵێت: "ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دیواری پردێکدا کێشاوە و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش بریندار بوون."
 
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێش دەڵێ: "دوو رووداوی هاتووچۆ لە رێگەی مەهاباد – ورمێ روویاندا، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و 6 ـی دیکەش بریندار بوون."
 
حەمید مەحبووبی هەروەها گوتی: "لە رووداوێکی دیکەدا لە رێگەی مەهاباد – ورمێ، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئێل 90 و هایما پێکیاندادا و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی بریندار بوون."
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ هەروەها گوتی: "لە رووداوێکی دیکەدا لە رێگەی نێوان ورمێ – سێرۆ، سێ هاووڵاتی بریندار بوون. رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پێژۆ پارس و پێژۆ 405 بووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."