هۆشیار زێباری: سەرەتای 2026 سەخت بوو و ئەوەی دێت گەورەترە

03-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2026، دەستپێکێکی سەخت بوو بۆ جیهانی نوێ و دەڵێت، "ئەوەی دێت، گەورەترە."
 
ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "لە شەڕی باشووری یەمەن لەسەر هەژموون و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە بگرە تاوەکو رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرای ئەمریکیدا، هەروەها گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەموویان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەوەی دێت، گەورەترە."
 
هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، میدیای عەرەبی وەک پێویست گرنگی بە رووداوەکانی ئێران و ڤەنزوێلا نەداوە و دەڵێت، "رووداوە دراماتیکییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رووداوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا، وەک پێویست لە کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکاندا گرنگییان پێنەدرا و بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری یەمەن لە حەزرەمەوت بوو."
 
بە بڕوای هۆشیار زێباری، بەهۆی گرنگینەدان بەو رووداوانە، "وێنە گەورەکەی هەرێمەکە و جیهانیان لەدەستچوو و وێنە گشتییەکەی رووداوە گرنگەکان ون بوو."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە