ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە: سبەی دەرگای بانکەکان دادەخرێن

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی 4ی کانوونی دووەم پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکان و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندانی پڕۆژەی "هەژماری من."
 
وەکو لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین، سبەی یەکشەممە 04-01-2026، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بۆیە "دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من، کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان."
 
بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، "فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگیی کۆتایی ساڵی دارایی 2025، بۆ ئاگاداریتان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی مافەکانی کاکەییەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارامی پێکەوەژیان و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە."