کوردستان
وێنەیەکی سەرۆک بارزانی. وێنەی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، ئەم وێنەیە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە
رووداو دیجیتاڵ
بۆ تاوتوێکردنی کارکردنی فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆک بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی کۆبووەوە.
سیپان شێروانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک نەدرا، زیاتر تاوتوێکردنی دۆخی ئەمڕۆ و کارەکانی داهاتووی فراکسیۆنەکەمان بوو لە پەرلەمانی عێراق".
هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەرۆک بارزانی پێی گوتین، خۆتان لەنێو خۆتاندا شتێک بنووسن کە کێتان پێ باشە بۆ سەرۆکی فراکسیۆن، گوتەبێژ و پەیوەندییەکان دیاری بکەن".
بڕیارە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێو خۆیاندا سەرۆک و گوتەبێژ و بڕیادەری فراکسیۆنەکە دیاری بکەن، دووبەردانی دەڵێت: "هەرکات خۆمان ناومان پێشنیاز کرد، بۆ جەنابی سەرۆکی دەنێرین".
پارتی دیموکراتی کوردستان 27 کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە و پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی بردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ