لەنێوان دهۆک و باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا

03-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەک لە نێوان باکووری کوردستان و پارێزگای دهۆک روویدا و لە هەردوولاوە هەستی پێکراوە. بەرپرسی بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی دهۆک دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
 
حەمید حەسەن، بەرپرسی بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 09:09ـی ئەم بەیانییە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 و بە قووڵایی 7 کیلۆمەتر لەنێوان پارێزگای دهۆک و جۆلەمێرگ روویدا.
 
دوای بوومەلەرزەکە بە شەش خوولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 2.3 پلەی رێختەر روویداوە.
 
لە دەڤەری بەرواریی باڵا لە پارێزگای دهۆک و لە سنووری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە باس لە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەدا نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان نەخراوەتەسەر هەژماری وەزارەتمان

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، تاوەکو ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان. بەرپرسێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەری زۆرە "دابەشکردنی هاوکارییەکە بکەوێتە دوای جەژن."