یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

03-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە سبەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستێکی باڵادا کۆببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و نەینەوا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
 
کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00 لە دەباشان دەستپێدەکات. لە شاندی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە و شاندەکەی پارتیش فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا دەبێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی، شاندی حیزبەکەیان جگە لە فازڵ میرانی پێکهاتوون لە ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد و جەعفەر ئیمێنکی.
 
هەروەها بڕیارە جگە لە بافڵ تاڵەبانی، هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، ئاسۆ مامه‌ند، ره‌فعه‌ت عەبدوڵڵا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ لە کۆبوونەوەکەدا بن. 
 
دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەڕێوەچوو، ئەوە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لە ئاستی باڵادا.
 
دوایین کۆبوونەوەی دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان، 7ـی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو کە لە ئاستی مەکتەبی سیاسیدا لە پیرمام کۆبوونەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە قەزای شەقڵاوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەگۆڕێت و شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە؛ شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: "لە رۆژی شەممەوە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزن."