ئاوات شێخ جەناب: لەگەڵ عێراق رێککەوتین مووچەی ئەم ساڵ بەبێ گرفت خەرج بکرێت

03-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاش چەندین رۆژ لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و دارایی عێراق، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رێککەوتنی لەسەر مووچە راگەیاند.
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنین، دەرئەنجامی گفتوگۆیەکی دوور و درێژ کە کۆتا جاری ماوەی 10 رۆژی لە هەولێر و پێنج رۆژ لە بەغدا بە خێر شکایەوە و توانیمان رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بکەین لەسەر کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. گەیشتینە دەرئەنجامێک کە بۆ ساڵی 2025، مووچەی مووچەخۆران بەبێ گرفت خەرج بکرێت".
 
هەروەها گوتی، "سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019ـەوە ئەوە بووە کە کێشەکان لەگەڵ بەغدا سفر بکرێنەوە و دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی رێککەوتن بکرێت، ئەو سیاسەتەش ئەمڕۆ بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی فیدراڵ و پەرلەمانتارانی عێراق گەیشتە ئەنجام".
 
لەبارەی مووچەی مانگەکانی ئەم ساڵەوە، ئاوات شێخ جەناب باسی لەوە کرد، "دەتوانین بڵێین بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچەخۆران کۆتایی هاتووە، بۆ مانگی یەک سبەی و دووسبەی بەرنامەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، هیوامان وایە ئەمە دواجار بێت کە مووچەی مووچەخۆران پێویستی بە هەواڵ بێت، چونکە مووچەخۆران نزیکەی 12 ساڵە لە نەهامەتیدان؛ بەخۆشحاڵییەوە دەتوانین بڵێین ئەو کێشانە کۆتاییان هات".
 
 
شاندەکە لە رۆژی پێنجشەممە، 30-1-2025 گەیشتە بەغدا و لە سێ رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەی چڕی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی وەزارەتی دارایی عێراق هەبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی دروستبوونی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ

کۆمیسیۆنی بووژاندنەوەی چەمچەماڵ: راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی لافاوەکە دەدرێتە قوباد تاڵەبانی

سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و لایەنە کەمتەرخەمەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راپۆرتەکەیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ پێشکێشی جێگری سەرۆکوەزیرانی دەکەن. هاوکات وردەکاریی قەرەبووکردنەوە و چۆنێتیی دیاریکردنی زیانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات