پۆلیسی سلێمانی: مێرمنداڵێکی 13 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی خوشکە 18 ساڵانەکەی دەستگیر کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری سەیدسادق تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر کردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی (ئـ، س، ع)ە، لەدایکبووی ساڵی 2013یە و بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەناوی (ئـ، س، ع) و لەدایکبووی ساڵی 2008 دەستگیرکراوە.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی دا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 03-02-2026 هەواڵی برینداربوونی کەسێکیان بەناوی (ئـ، س، ع) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق پێگەیشتووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
 
دواتر بریندارەکە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادان، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی دا ئاماژەی پێکراوە.
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، توانرا لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیر بکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە لە رووداوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو.
 
ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بە هەمان ماددەی یاسایی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک

کارکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک راگیرا؛ "پارەی کەس نافەوتێت"

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند، کارکردنی ئەپلیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک راگیراوە. بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت: "ئەوانەی پارەیان داوە و ناویان زیاد نەکراوە پارەکەیان نافەوتێت".