رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان 10ـی حوزەیرانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. بەڕێوەبەری گشتیی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کێشەیان نییە و لەو رۆژەدا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەبەن.
هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە هاوئاهەنگی ئێمە بووە".
هەیمان تەحسین گوتی، کاتەکە گونجاوە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بێ کێشە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات.
قسەکانی هەیمان تەحسین دوای ئەوە هاتن، ئه‌مڕۆ 03ـی ئاداری 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، "پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له ماده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى رۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
بەگوێرەی فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه؛ هه‌ر ئه‌مڕۆش له رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، چونکە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق کە 21ـی شوباتی 2024 دەریکرد، پەرلەمان لە 111 کورسییەوە کراوە بە 100 کورسی و 11 کورسی پێکهاتەکان بە "نادەستووری" ناسێندران و لابران.
هەر بەگوێرەی دادگەی فیدراڵی، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە چوار بازنە کەمتر نابێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ