رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی چڕیان کردە سەر بارەگاکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ و دەوروبەری.
وردەکاریی هێرشەکان:
ناوەندی شار: بارەگای سەرەکی سوپای پاسداران لە گەڕەکی فەرهەنگیان لەسەر رێگای ورمێ کرایە ئامانج؛ بەپێی شایەتحاڵەکان دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
شارۆچکەی نەڵۆس: هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی ناو شار، بارەگایەکی دیکەی سوپا لە شارۆچکەی نەڵۆسی سەر بە شنۆ بۆردومان کرا.
زیانەکان: تاوەکو ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمە یەکەمین جارە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان (ئیسرائیل - ئەمریکا) و ئێران، بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بکرێنە ئامانج. ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە هێرشەکان بەردەوام دەبن و هێشتا "گورزە بەهێزەکە" لە رێگەیە.
شاری شنۆ کە دەکەوێتە باشووری ورمێ، پێگەیەکی ستراتیژی هەیە و لە سێگۆشەی سنووریی نێوان رۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ