رووداو دیجیتاڵ
رۆژی سێشەممە 3ی ئاداری 2026 هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر باڵەخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران (دەزگای هەواڵگری) لە شاری مهاباد لە باشووری پارێزگای ورمێ و وێران کرا.
بە گوتەی شایەتحاڵان کە قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە، "هیچ کەسێکی ناو باڵەخانەکە، لەم هێرشەدا بە زیندوویی دەرنەچوون، جگە لە بەرپرسانی سەربازی و کارگێڕیی ئیدارەکە، تەنانەت ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئیتڵاعاتی مهابادەوە دەستگیر کرابوون، کوژراون."
باڵەخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات (دەزگای هەواڵگریی) مهاباد، دەکەوێتە گەڕەکی تاقەداری شاری مهاباد و لەنزیک بارەگای سەرەکیی سوپای پاسداران لە رۆژئاوای مهاباد هەڵکەوتووە.
ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران (دەزگای هەواڵگری)، رۆڵیکی بەرچاوی لە گرتن و لێپێچینەوە لە دانیشتووانی مهاباد و شارەکانی باشووری پارێزگای ورمێ هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ