وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشایەوە

03-03-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی 12 هەڵوەشاوەتەوە و لە ئەم ساڵەوە هەژمار دەکرێت. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێ، ئامانج لە بڕیارەکە بایەخدانە بە زمانی کوردی.
 
نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا رێککەوتی ئەمڕۆ 3ـی ئادار و واژۆی وەزیری وەزارەتەکەی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارکە دراوە و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە.
 
لە نێوەڕۆکی نووسراوەکەدا هاتووە: "بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە و نمرەی ئەم دوو وانەیە هاوشێوەی وانەکانی دیکە هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی لە ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 و ساڵانی دواتر لە پۆلی 12ـی ئامادەیین، واتە لە ئەم ساڵەوە نمرەی خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی دوانزە لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەکە دەبێت".
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشتر بڕیارەکە درابوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە بە فەرمی کرا و دەبێت قوتابخانەکان پێیەوە پابەند بن".
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "ئامانجی سەرەکیی بڕیارەکە گرنگیدانە بە زمانی کوردی".
 
ئەمڕۆ نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و "جەختکراوەتەوە" لەسەر هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، "بۆ وەزارەتی پەروەردە روونکراوەتەوە، کە بڕیاری ئارەزوومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵدەوەشێتەوە و نمرەی ئەم دوو وانەیە هاوشێوەی وانەکانی دیکە هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی لە ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 و ساڵانی دواتر لە پۆلی 12ـی ئامادەیی دەبن، واتە بۆ ساڵی خوێندنی 2026 – 2027 و ساڵانی دواتر داواکاری پێشکێش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان".
 
ئارەزوومەندانەی هەژمارکردنی نمرەکانی ئەو دوو وانەیە زیاتر لە پێنج ساڵە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و لە ئەمڕۆوە بە فەرمی ئەو بڕیارەی پێشوو بە ‌هەڵوەشاوە دادەنرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک هاونیشتیمانی لە شاری قامیشلۆ

خەڵکی قامشلۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەن

لە هەر شوێنێکی شاری قامشلۆ بڕوانیت، ئاڵای کوردستان بە بەرزی دەبینیت؛ ئەمجارە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر "برای گەورە" کە مەبەست لێی هەرێمی کوردستانە، و پێیان وایە کورد هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە نییە.