لە عەفرین هێزە ئەمنییەکانی سووریا ئاڵای کوردستان قەدەخە دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە عەفرین و دەوروبەری هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و فرۆشتنی لە دووکانەکان قەدەخە دەکەن.
 
یاساناسێکی کورد لە گوندی گەمرۆکی سەر بە ناحیەی ماباتای عەفرین، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێزەکانی ئاسایشی گشتیی حکومەتی سووریا داوایان لە چەند گەنجێکی گوندەکە کردووە، کە نابێ ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کۆمەڵێک گەنج بە ئاڵای کوردستانەوە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ ئاگرکردنەوەی نەورۆز، لەو کاتەدا هێزێکی ئاسایشی گشتیی حکومەتی سووریا داوای ناسنامەی لێکردوون و ئاڵاکەشیان لێوەرگرتوون و گوتوویانە، دەبێ سەردانی بنکەی ئاسایش بکەن.
 
سەرچاوەیەک بە رووداوی گوت، لە ناوەندی ئاسایشی گشتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ گەنجەکان کراوە و ئاگادار کراونەتەوە، کە نابێت ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە.
 
مستەفا رەشید محەممەد شۆتۆ، فەرهاد شێخ حەسەن، دیار محەممەد حەمۆ، عەدنان ئەحمەد شۆتۆ و عەدنان حەمووش ئەو کەسانە بوون براونەتە ناوەندی ئەمنیی ناحیەی ماباتیا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
 
هەروەها سەرچاوەیەک لە شاری عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ مەفرەزەیەکی ئاسایشی گشتیی حکومەت بەسەر چەند دووکانێکی سەر رێگەی ناحیەی راجۆدا گەڕاون و خاوەن دووکانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نمایشکردن و فرۆشتنی ئاڵای کوردستان قەدەخەیە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارپێکەرێکی موەلیدە لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

موەلیدەکان لە هەولێر و سلێمانی دەکەونەوە کار

بەهۆی کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر و سلێمانی دەست بە کارکردن دەکەنەوە. لە هەولێر نرخی هەر ئەمپێرێک بە 5 هەزار دینار دیاریکراوە و لە سلێمانیش کارکردنی موەلیدەکان لە دوو کاتی جیاوازدا دەبێت.