ئاسایشی هەولێر: بکوژی هاووڵاتییەکەی گوندی دووسەرەمان دەستگیر کرد

03-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، لە گوندی دووسەرەی سەر بە ناحیەی شەمامک، دوای کوژرانی هاونیشتمانییەک، بکوژەکەی ویستوویەتی رابکات بۆ دەرەوەی هەولێر، بەڵام توانراوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر بکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر تۆمەتبار (ھـ. م. م)ـمان دەستگیر کرد، کە لە گوندی دووسەرە سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای ھەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ھاووڵاتییەکی بە ناوی (ئیسماعیل عەزیز) کوشتووە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، "دوای تاوانەکە، تۆمەتبار بە نیاز بووە بڕواتە دەرەوەی شاری ھەولێر، بەڵام بەر لەوەی ھەڵبێت، لەلایەن ھێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و دەستیشمان گرت بەسەر چەکێکی جۆری (دەمانچە) کە تاوانەکەی پێ کردبوو."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە پۆلیس دەستی کەوتووە، "کوژراوەکە تەمەنی زیاتر لە 40 ساڵە و ناوی ئیسماعیل عەزیزە و دانیشتووی گوندی دووسەرەیە، بکوژیش تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی ھەمان گوندە."
 
بەپێی زانیارییەکان، لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە بەردەوامە و بەپێی دەنگۆکان بێت، دەڵێن 'کێشەکە لەسەر سەگ بووە'، بەڵام ھێشتا روون نییە، چونکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژ دەکرێت.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.