رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی پەیامنێرانی بێسنوور، ئێران لەنێو 180 وڵاتی جیهان لە پلەی 176 دایە و بە یەکێک لە "گەورەترین گرتووخانەکانی رۆژنامەڤانان لە جیهان" هەژمار دەکرێت.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور راپۆرتی ساڵی 2024 تایبەت بە ئازادیی راگەیاندن لە وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئێران، کۆریای باکوور، ئەفغانستان، سووریا و ئەریتریا بە خراپترین وڵاتان لە بواری ئازادیی راگەیاندن هەژمار کراون.
ئێران لەنێو 180 وڵات لە پلەی 176ـەم دایە و بەپێی راپۆرتەکە لانیکەم 23 رۆژنامەڤان لەو وڵاتە لە گرتووخانەدان.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، دۆخی ئازادیی راگەیاندن لە ئێران دوای دەستپێکردنی ناڕەزاییەکان بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە مانگی 9ی 2020 خراپتر بووە. ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژنامەڤان و میدیاکارانی سەربەخۆ لە ئێران بەردەوام رووبەڕووی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و سەپاندنی سزای قورس دەبنەوە لەو دادگایانەی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچن.
لە راپۆرتی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە، بەهۆی ئەوەی میدیاکانی نێوخۆی ئێران تا رادەیەکی زۆر لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدان، میدیاکانی دەرەوە سەرچاوەی سەرەکیی هەواڵ و زانیارین لەبارەی رووداوەکانی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ