مینحەی رزگاربووانی دەستی داعش دابەشدەکرێت؛ "زیاتر لە 10 هەزار کەس سوودمەند دەبن"

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مینحەی مانگی 11ـی رزگاربووانی دەستی داعش کراوە و گوتیشی، "سبەی و دووسبەی بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس سوودمەند دەبن."
 
لە سەرەتای مانگی تەممووزی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ رزگاربووانی دەستی داعشی راگەیاند، کە لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە شێخان و خانکێ دەست بە دابەشکردنی مینحەی مانگی 11ـی رزگاربووانی دەستی داعش کرا؛ سبەی لە دێرەبوون و رۆژی دواتریش لە شاریا دابەش دەکرێت."
 
بە گوتەی سەعید جەردۆ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس لە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و سوودمەند بوون. گوتیشی، "مانگانە ژمارەیان زیاد دەبێت؛ فۆرمێکی ئۆنلاین هەیە کە لە رێگەیەوە هەموو رزگاربووانی دەرەوەی وڵاتیش دەتوانن پڕی بکەنەوە و مینحەیان پێدەدرێت".
 
بڕی پارەکە بۆ هەر کەسێک 150 هەزار دینارە. سەعید جەردۆ گوتی: "لە خێزانێکدا، چەند رزگاربوو هەبێت، هەموویان مافیان هەیە لێی سوودمەند بن، ئەگەر لە خێزانێکدا 10 رزگاربووش هەبن، هەموویان وەریدەگرن."
 
03-08-2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری؛ لەو هێرشەدا 11 هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێنکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.