نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری کامەران خەفاف دەکات

03-05-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی كامه‌ران خه‌فاف دەکات و بە "میدیاکارێکی دڵسۆز" ناودەبات. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "بۆ كۆچى دواييى ميدياكارى دێرين و كاديرى نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو كامه‌ران خه‌فاف، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
 
رۆژی پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024، بێژەری دێرینی رادیۆیی کامەران خەفاف بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
 
شنروێ شەریف، هاوڕێی کامەران خەفاف، هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە و گوتی:" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگەی هەولێر - کۆیە، بە رووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردووە."
 
کامەران خەفاف، ئەندامی هەیئەی گشتیی رێکخستنی پێشمەرگە بووە بە پلەی عەمید. لە نەوەدەکانی سەتەی رابردوو، بێژەرێکی دیاری رادیۆ بووە لە ئێزگەی دەنگی کوردستان.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: 
 
پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
 
بۆ كۆچى دواييى ميدياكارى دێرين و كاديرى نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو كامه‌ران خه‌فاف، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/3

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.