رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا بڵاوکردەوە و دەڵێت، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا و جێی رێز و پێزانینی هه‌مووان بوو.
ئەمڕۆ شەممە، 03-05-2025، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات شاندی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی، کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سه‌ره‌خۆشیی قووڵ" لە خێزان، که‌سوکار، هاوڕێیانی سری سورەییا و ده‌م پارتی دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
سری سورەییا ئۆندەر، شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی کرا. دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به رۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی رێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه".
دەقی پەیامی هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر:
به داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواکارم گیانی به به‌زه‌یی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به رۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی رێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/٣
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ