رووداو دیجیتاڵ
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سری سوورەیایان پێگەیشتووە و "کار و خەباتی سری سورەییا بۆ ئاشتی، چارەسەری و پێکەوەژیان لە دڵ و بیری هەمووان دەمێنێتەوە."
ئەمڕۆ شەممە، 03-05-2025، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات شاندی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی، کۆچی دواییکرد.
سری سورەییا ئۆندەر، شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی کرا. دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
مەزڵووم عەبدی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر، سەرەخۆشی لە ماڵبات، هاوڕێ و ئەندامانی دەم پارتی دەکات.
دەم پارتی دوای کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر رایگەیاند، تەرمی سری سورەییا رۆژی یەکشەممە، چواری ئایاری 2025 لە گۆڕستانی زنجیرلی کویوو لە ئیستەنبووڵ بەخاکدەسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ