لە رۆژی یەکەمی نەورۆزەوە 570 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە

03-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە رۆژی یەکەمی نەورۆزەوە لانیکەم 573 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی میهرانی پارێزگاکەوە هاتووچۆیان کردووە، کە نزیکەی 100 هەزاریان بیانی بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 03-05-2025 زاهیدین چێشمە خاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2025ەوە تاوەکو 21-04-2025، لانیکەم 573 هەزار و 179 کەس لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
زاهیدین چێشمە خاوەر گوتی، "347 هەزار و 977ـیان لە رێگەی دەروازە سنوورییەکەوە هاتوونەتە نێو وڵاتەکەمان کە 57 هەزار و 846ـیان بیانی بوون."
 
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی ئیلام ئەوەشی خستەڕوو، "225 هەزار و 202 کەسی دیکە لە دەروازە سنوورییەکەوە بەرەو عێراق چوون کە 39 هەزار و 840ـیان بیانی بوون."
 
دەروازەی سنووریی میهران بە دووریی 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی زڕباتیەیە.
 
دەروازەکە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها بەهۆی نزیکی لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."