رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025 مینی پاسێک کە ژمارەیەک کرێکاری دەگواستەوە، لە رێگەیەکی شاری گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ وەرگەڕا و کەوتە نێو دۆڵێکەوە.
لە ئەنجامی رووداوەکە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی گەڤەر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری وەرگەڕانی مینی پاسەکە دیار نییە، بەڵام بەهۆی کەوتنە نێو دۆڵەکەوە 2 کرێکار بەناوەکانی نەجدەت ئۆزشاهین تەمەن 47 ساڵ و لەڤەنت سافالی تەمەن 45 ساڵ گیانیان لەدەستدا.
دۆخی تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە و بە ئەمبووڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە کران.
بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ و ئاسایشی تورکیا، پار 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و لە ئەنجامدا 2713 کەس گیانیان لەدەستدا و 388 هەزار و 644 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ