پارێزگای هەولێر: سیستمی فێنککەرەوە بۆ فریاکەوتنی رۆژئاوا دادەنرێت

03-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر داوای پارێزگار کێشەی سیستمی فێنککەرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێریان چارەسەر کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکراوەتەوە، لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانی سیستمی فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە شاری هەولێر کراوە.
 
پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی پارەی بۆ سیستمی فێنککەرەوەی نەخۆشخانەکە داوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێشتر نەخۆشخانەکە لەو بوارەدا کێشەی هەبوو."
 
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر نەخۆشخانەیەکی حکومییە؛ تەنیا لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا 26562 نەخۆش سەردانیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.