لە عەفرین دوو گرووپی چەکدار لەسەر پارچە زەویی جووتیارێکی کورد بەشەڕ دێن

03-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێکی کاتی شەڕە تەقەکە
دیمەنێکی کاتی شەڕە تەقەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو گرووپی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە عەفرین لەسەر داگیرکردنی زەویی جووتیارێکی کورد بەشەڕ دێن و تەقەیەکی زۆر لە یەکدی دەکەن، بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی دوو گرووپەکە بریندار دەبن، کە برینی یەکێکیان سەختە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، شەوی دووشەممە 03-06-2024 گرووپی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووری بە ناوەکانی جەیش ئەلشەرقییە و گرووپی حەمزات، کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، بەشەڕ هاتوون و تەقەیەکی زۆریان لە یەکدی کردووە.
 
شەڕی دوو گرووپە چەکدارەکە لەسەر داگیرکردنی پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی بووە لە دەوروبەری عەفرین، کە خاوەنەکەی کوردە، ئەمەش بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە.
 
لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئەو دوو گرووپە، چەند چەکدارێکی هەردوولا بریندار بوون، چەکدارێکی گرووپی حەمزات بە ناوی عەلی محەممەد ئەلحوسێن بە سەختی بریندار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە