بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رێوشوێنی ئەمنیی تووند بۆ جەژنی قوربان رادەگەیێنێت

03-06-2025
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی نێوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پلانی ئەمنیی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان راگەیاند.
 
دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە گشتاندنێکی فەرمیدا بە ژمارە /14/ کە لە 3ی حوزەیرانی 2025 دەرچووە، کۆمەڵێک رێوشوێنی ئەمنوی تووندی راگەیاند. وەک ئاماژەی پێدەکات، ئامانج لەم رێوشوێنانە دابینکردنی کەشێکی ئارام و ئاسایشە بۆ هاووڵاتیان لە رۆژانی جەژندا.
 
لە گشتاندنەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژن، جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە رێکارەکان و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان کراوەتەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. گرنگترین خاڵەکانی رێوشوێنەکان بریتین لە:
 
1.  قەدەخەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان: لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 05.06.2025 تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی هەینی 06.06.2025، هاتنەژوورەوەی بارهەڵگر و تانکەرە گەورە و مامناوەندەکان بۆ ناو شار و شارۆچکەکان قەدەخەیە. هەروەها، لە یەکەم رۆژی جەژندا بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هاتنەژوورەوەیان نادرێت.
 
2. رێکخستنی گواستنەوەی سووتەمەنی و دەروازە سنوورییەکان: رێڕەوی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ دەرەوەی ناوچەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، جگە لە یەکەم رۆژی جەژن. دەروازە سنوورییەکان بەڕووی بارهەڵگری بازرگانیدا دادەخرێن لە ئێوارەی پێنجشەممەەوە تاوەکو ئێوارەی شەممە، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت.
 
3. هەڵاوێرکردن: بارهەڵگری رێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییەکان و، بارهەڵگری یارمەتییە پزیشکی و خۆراکییەکان، بە مەرجی هەبوونی مۆڵەتی فەرمی و هاوئاهەنگیی پێشوەختە، لەم قەدەخەکارییە بەدەر دەکرێن.
 
4. قەدەخەکردنی ماتۆڕسکیل: هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی مەدەنی و سەربازی لە کاژێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە تاوەکو کاژێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9.6.2024 قەدەخەیە.
 
5. قەدەخەکردنی تەقەی خۆشی و بەکارهێنانی چەک: تەقەکردنی هەوایی و بەکارهێنانی چەک بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەخەیە. هەرکەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
 
6. وریایی و قەدەخەکردنی قەرەباڵخی: جەخت لەسەر وریایی و ئاگاداری تەواو لە هەموو ناوەند و خاڵەکانی پشکنین کراوەتەوە، لەگەڵ قەدەخەکردنی قەرەباڵخی و گردبوونەوەی گەورە.
 
دەستەی ناوخۆی رێڤەبەری خۆسەر، داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی تەواوی ئەم رێنماییانە بن بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی و بەسەربردنی جەژنێکی ئارام.
 
 
 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە