گەشتوگوزاری سۆران: زیاتر لە 134 هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکەیان کردووە

03-07-2023
پەیمان محەممەد
گەشتیاران سەردانی هاوینەهەواری بێخالیان کردووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
گەشتیاران سەردانی هاوینەهەواری بێخالیان کردووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شەش رۆژی رابردوودا سەردانی سۆرانیان کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 64 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا لە دەڤەرەکە ماونەتەوە. 
 
رۆژی دووشەممە، 03-07-2023، فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، لە شەش رۆژدا (26-06-2023 تا 01-07-2023)، 134 هەزار و 158 گەشتیار چوونەتە سنووری سۆران.
 
فەیسەڵ سادق گوتی، لەو ژمارەیە 52 هەزار و 512 کەس گەشتیاری نێوخۆیی بوون و 79 هەزار و 541 گەشتیاریش لە ناوچەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراقەوە چوونەتە سۆران؛ هەروەها زیاتر لە سێ هەزار گەشتیاریش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە چووبوونە دەڤەرەکە.   
 
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران گوتی، زیاتر لە 64 هەزار گەشتیار لە ماوەی رۆژانی جەژندا لە دەڤەرەکە ماونەتەوە.
 
هاوکات، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە ژمارەی گەشتیاران کرد و گوتی، لە 26-06-2023 تاوەکو 01-07-2023، 54 هەزار و 234 گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە کە گەشتیارانی نێوخۆیی، خەڵکی خواروو و نێوەڕاستی عێراق و دەرەکی بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە