پێنج گوندی دەشتی زرارەتی بێ ئاون؛ بەشێک لە خەڵکەکەی باریان کردووە

03-07-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
هاووڵاتییان لەبەر کەمئاوی بە تانکەر ئاو دەكڕن.
هاووڵاتییان لەبەر کەمئاوی بە تانکەر ئاو دەكڕن.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

23 ساڵە بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، نەهرۆ محەممەدئەمین خەڵکی گوندی زەرگەزەوییە لە دەشتی زرارەتی، سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوی گوندەکەش تەنیا تەنکەرە کە ئەویش چوار رۆژ جارێک نۆرەیان پێدەگات.
 
نەهرۆ خەڵکی گوندی زەرگەزەوییە و دەڵێت، "لە دۆخێکی خراپداین و نازانین چی بکەین."
 
لە دەشتی زرارەتی گوندەکانی کودەریان، زەرگەزەوی، باوخاڵان، کاوانیان و بیرکان دەکەونە باکووری پارێزگای هەولێر، نزیکەی 48 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورن و کێشەی کەمئاوییان هەیە.
 
سێودین عەلی دانیشتووی گوندی زەرگەزەوییە، دەڵێت، "هەموو پارەکەمان بۆ ئاو کڕینە، مووچەکەمان وەردەگرین، دەبێت بۆ ئاوکڕین دایبنێین."
 
دوو هەزار خێزان کە نیشتەجێی ئەو گوندانەن، پێشتر پشتیان بە کانییەکان بەستبوو، بەڵام لە ساڵی 2000ـەوە کانییەکان وشکبوون و کەمئاوی لە گوندەکان دەستی پێکردووە. بەشێک لە دانیشتووانی ئەو گوندانە دەڵێن، کەمئاوی هۆکارێکی سەرەکی بووە کە خەڵک گوندەکان چۆڵ بکەن و روو لە شارەکان بکەن. 
 
دوو ساڵە حکومەت بەردی بناخەی راکێشانی ئاوی قەندیلی بۆ ئەو گوندە داناوە، بڕیاربوو پڕۆژەکە لە ماوەی شەش مانگدا تەواوبێت، بەڵام تائێستا تەواونەکراوە.
 
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر پێی گوتم، "گوژمەی پڕۆژەکە نزیکەی سێ ملیار دینارە، ماوەیەکە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەڵێندەرەکە پڕۆژەکە وەستاوە، بەڵێندەرەکەمان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر وابەردەوام بێت، پڕۆژەکەی لێ وەردەرگرینەوە و سزای دەدەین."
 
حکومەت لە چوارچێوەی پڕۆژەی وشکەساڵی ماوەی 23 ساڵە بە تەنکەر ئاو بۆ گوندنشینان دابین دەکات کە هەر ماڵێک هەفتەی جارێک هەزار لیتر ئاوی پێدەدرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ زانا کایانی، پێشکێشکاری رووداو.

دلاوەر ئاژگەیی: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆدەبێتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بۆ پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە. گوتیشی، هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان کۆدەبێتەوە.