لە هەولێر پلان دادەنرێت رێڕۆیی تایبەت بە پاسکیلسواری لە شەقامەکان دروست بکرێت
رۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەسەر نێوەڕۆکی بەرنامەکە لەگەڵ دێسکی تەندروستیی رووداو کۆبوونەوە.
رۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەسەر نێوەڕۆکی بەرنامەکە لەگەڵ دێسکی تەندروستیی رووداو کۆبوونەوە.
تادێت کاریگەرییەکانی جەنگ زیاتر و زیاتر لە بازاڕ دەردەکەون؛ نرخی مریشکیش لێی بێ بەش نەبووە. خاوەنی پەلەوەرخانەیەکی هەولێر 12 هەزار مریشکی ئامادەن بۆ خستنە بازاڕ، بەڵام بە گوتەی خۆی، لە بری قازانج ناچارە بە زەرەر بیخاتە بازاڕەوە
لەنێو ماڵە وێرانبووەکەیدا دانیشتووە و سەیری پاشماوەی ئەو هێرشانە دەکات کە ماڵەکەیان کردە ئامانج. درۆنەکانی ئێران و گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکانی عێراق، ماڵی "پوورە ستی" تەمەن 77 ساڵیان لە هەولێر پێکاوە. ستی کە تەنیا خۆی لەو ماڵەدا دەژی، بە رێککەوت کاتی رووداوەکە لە ماڵی یەکێک لە کوڕەکانی بووە؛ بەرەبەیانی زوو دراوسێکانی بە تەلەفۆن هەواڵی وێرانبوونی ماڵەکەیان پێگەیاندووە.
بە چوار مووشەکی بالیستی، ئێران بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی لە سپیلک کردە ئامانج. پێشمەرگەکان، لەنێویاندا پشتیوان، سەرقاڵی رزگارکردنی هاوسەنگەرەکانیان بوون، بەڵام هێرشی دووەم بە دوو مووشەکی دیکە، کۆتایی بە ژیانی 6 پێشمەرگە هێنا.
مووشەکێک کە شەوێکی درەنگی 26ی ئەم مانگە لە کۆگەیەکی کۆرمۆری دا، 80٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستانی کەمکردەوە و کاریگەرییەکەی گەیشتە زۆرینەی شارەکان، وەکو دەبینن زۆرینەی گەڕەکەکانی هەولێر بوونەتە تاریکستان.
دەزگای روانگە لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبای 24 کاژێری بۆ گوندێکی ناحیەی بالیسان دابین دەکات. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، پڕۆژەکە توانای دابینکردنی زیاتر لە هەزار و 237 ئەمپێر کارەبای هەیە.
مەسرور بارزانی بە رووداوی راگەیاند: "هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام بەداخەوە بەغدا ناردنی پارەکەی راگرتووە."
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 20 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، کە لەو بڕە 10 تۆنی لە بازاڕەکانی کوردستان کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
بەکر مەعرووف، ئەکتەری دیاری شانۆ، دراما، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سوورێنچک بووە و داوای هاوکاری دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات. شاندێک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کردووە و بەڵێنی هەموو هاوکاریییەکی پێداوە بۆ چارەسەرکردنی.
لە 14ی ئابی 2016 لە شەڕێكی میحوەری خازر و گوێڕ لە گوندی قەریەتاخ، لەگەڵ وێنەگرەكەی ئەحمەد عومەر كەوتنە نێو كەمینێكی چەكدارانی داعش و بە زەحمەت توانیان خۆیان رزگار بكەن. هەروەها لە 23ی ئاداری 2017 لە هێرشێكی پێچەوانەی چەكدارانی داعش بۆ سەر فڕۆكەخانەی گەیارە كە بارەگای سەركردایەتی پۆلیسی فیدرالی لەوێبوو، لەگەڵ وێنەگرەكەی سیروان جەلال كەوتنە نێو هێرشی چەكدارانی داعش و ئەوجارەش بە زەحمەت توانیان ژیانی خۆیان رزگاربكەن.
فەرهاد دۆڵەمەری، لە 1ی تەمموزی 1989 لە شاری قەزوێن لە ئێران لە ئاوارەییدا لەدایكبووە. لەساڵی 1993 گەڕاونەتەوە باشووری كورستان. لە ساڵی 2012 بڕوانامەی دیپلۆمی راگەیاندنی لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر وەرگرتووە.
ژیانی هاوژینی پێكهێناوە و یەك منداڵی هەیە.