تورکیا چیای مەتینای لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد

03-07-2023
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

فڕۆکەکانی تورکیا گەلی سێڤۆیان لە زنجیرە چیای مەتینا لەنزیک گوندەکانی بەلاڤە، گوهەرز و بەرچی بۆردوومان کرد. هاونیشتمانییەکی گوندی بەرچی دەڵێت، بە دووریی نزیکەی 300 مەتری گوندەکەیان بۆردوومان هەبووە، بەڵام نازانن ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە تۆپ بووە یان مووشەک.
 
ماجد بەرچى، دانیشتووی گوندى بەرچى بە رووداوی گوت، "لە کاژێر 10:00وە تاوەکو ئێستا تورکیا بە چڕی دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی گەلی سێڤى، ئاڤارى گوندى بەلاڤە و بەرچى لە زنجیرە چیای مەتینا کردووە، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لەنزیک گوندى بەرچى هاتووە کە 300 مەتر لە گوندەکە دووربووە، بەڵام نازانین مووشەکى فڕۆکە بووە یان تۆپبارانى تورکیا."
 
دەربارەی زیانەکان، ئەو هاونیشتمانییەی گوندى بەرچی ئاماژەی بەوە کرد، چەند ساچمەیەکی ئەو بۆردوومانە گەیشتوونەتە نێو گوند و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک دروستبووە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەیەکە لەسەریەک رۆژانە زنجیرە چیایى مەتینا لە سنوورى قەزای ئامێدى لەلایەن تورکیاوە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆشداری لەبارەی پیسبوونی ژینگەی ورمێ دەدرێت. وێنە: marzieh Mousavi

هەوای ورمێ لە ئاستی هۆشداریدایە؛ "بەبێ دەمامک مەچنە دەرەوە"

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ رایدەگەیێنێت، هەوای شارەکە بۆ گرووپە هەستیارەکان، منداڵان و بەساڵاچووان مەترسیدارە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.