گومرگی سنە: لە دوو مانگدا زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە کراوە

03-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە دوو مانگدا هەناردەی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە گەیشتووەتە 106 ملیۆن دۆلار.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێی تەمموزی 2025، فەرامەرز ئومێدی، بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 258 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک، کە بە بەهای زیاتر لە 106 ملیۆن دۆلارە لە رێگەی گومرک و دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردە کراوە.
 
فەرامەرز ئومێدی گوتی، ئەو کەلوپەلانەی کە هەناردە کراون بریتین لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ئامێرەکانی کشتوکاڵی، مریشکی بەستوو، هێلکە، کتێب و شیری وشکی منداڵ کە زیاتر بۆ  عێراق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا و رووسیا هەناردە کراون.
 
فەرامەرز ئومێدی ئاماژەی بەوەشکرد بەشی زۆری  هەناردە کردن لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخە بووە کە 181 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بووە و بایی 81 ملۆن دۆلار بووە.
 
پارێزگای سنە 220 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەروازەی سنووری باشماخ و سەیرانبەن، لەنێوان هەردوولادا کراوەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە