لیژنەیەک لەبارەی "دابەشکاری" پۆستەکانی کەرکووک پێکدەهێندرێت

03-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەیەک لە 8 نوێنەری نەتەوەکانی کەرکووک لە ئەنجوومەنی پارێزگا پێکدەهێندرێت بۆ "پێداچوونەوە بە هاوسەنگی" نێو فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئەو پارێزگایە.
 
سێی تەممووزی 2024، هۆشیار هیجران، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕاگەیاند: "پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بەپێی رێککەوتن بووە لەنێوان حکومەتی خۆجێیی، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگا و نوێنەری نەتەوەکان کە لە ئەنجوومەنی پارێزگا ئەندامن و لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاوە سەرپەرشتی دەکرێت."
 
بە گوێرەی فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەن، لیژنەکە لە 8 ئەندام پێکدێت: سێ کورد، دوو تورکمان،  دوو عەرەب و تەنیا ئەندامەکەى کۆتاى کریستیان.
 
پێکهێنانی ئەو لیژنەیە هاوکاتە لەگەڵ خۆپێشاندانی لایەنگرانی بەرەی تورکمانی و حەشدی شەعبی لە ناحیەی پردێ، دژی دانانی هاونیشتمانییەک وەک سەرۆکی شارەوانی.

 

 

هۆشیار هیجران گوتیشی: "بۆ دەستبەکاربوونی لیژنەکە، چاوەڕێی وەڵامین لە یەکێک لە ئەندامانی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگا کە بڕیارە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان بکات."
 
بە گوێرەى بڕیارەکەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگا، دەبێت لیژنەکە لە مانگێکدا لەدواى دەستبەکاربوونی، کارەکانی تەواو بکات.         
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە