کوردستان
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کرد و، سه‌ردانه‌كه‌ی بە نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-08-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد و کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه لهمێژينهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و برهوادان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا تاوتوێ كرا."
نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاندە ئوردنییەکەی "به نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه."

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن "وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سهرساميى خۆيان بهپێشكهوتنهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه." ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئورد باسی له ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئامادەی بوو، تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی گفوگۆیان بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ