رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دێڤا) لە یادی نۆ ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شنگال، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناوچەکە پێویستی بە ئاشتیی و سەقامگیری هەیە.
رۆژی پێنجشەممە، 3ی ئابی 2023، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر)، لەبارەی نۆ ساڵەی یادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شنگال نووسیویەتی: "رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نۆ ساڵ بەرلەئێستا ئێزدییەکانی شنگالی کۆمەڵکوژ کرد. خوای گەورە لێیان خۆش بێت. بە بەخشندەیی خوای گەورە یادیان دەکەم."
لە بەشێکی دیکەی نووسینی عەلی باباجان دا هاتووە: "هیوادارم لە ناوچەکەماندا ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشە بەدی بێت."
بەھۆی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر شنگال، زیاتر لە پێنج ھەزار کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران و شەش ھەزار و 417 کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندراون. تاوەکو ئێستا، سێ ھەزار و 458 کەسیان رزگارکراون و دوو ھەزار و 693 رفێندراوی دیکەیش ھێشتا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
نزیکەی 400 ھەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون کە بەشێکیان روویان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە. زیاتر لە 100 ھەزار ئێزدیی دیکەیش وەک پەنایان بۆ وڵاتان بردووە. هەروەها لە پەلامارەکانی داعش بۆسەر شنگال لە 2014دا، 68 مەزارگەی کوردانی ئێزدی تەقێندرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ