رووداو دیجیتاڵ
لە کەرکووک زاوایەک دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێی لەگەڵ ماڵی خەزووری و تەقە دەکات، بەهۆیەوە هاوژینەکەی و خەزووری دەکوژێت و دوو کەسی دیکەش لە خێزانەکەیان بریندار دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-08-2023، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، زاواکە چووە بۆ هێنانەوەی هاوژینەکەی، بەڵام هاوژینەکەی ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە، بۆیە لەگەڵ ماڵی خەزووری بووە بە شەڕیان و خەزووی کوشتووە و سێ کەسی دیکەیشی بریندار کردووە کە یەکێکیان هاوژینەکەی بووە، دواتر هاوژینەکەی گیانی لەدەستداوە.
شەڕەکە لە گەڕەکی کەرامە بووە. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، بریندارەکان کەسوکاری هاوژینی تەقەکەرەکەن.
رووداوەکە کاژێر 09:00ی ئەمشەو بووە. عامر نووری دەڵێت، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک لەژێر چاوێریی پزیشکیدان و "تەندروستییان جێگیر نییە".
بە گوتەی عامر نووری، بکوژەکە تەمەنی 30 ساڵە و هاوژینەکەی تۆراوە و بۆ هێنانەوەی چووە بۆ ماڵی خەزووری، بەڵام لەوێ بووە بە دەماقەڵەیان و دەستڕێژی لێکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ