کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت

03-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی، دیداری ماڵئاوایی رێکخست و بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دەست لەکار هەڵبگرێت و کۆنسوڵێکی نوێ لە شوێنی ئەو دەستبەکاربێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-8-2023، ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی لەعێراق-سلێمانی، دیدارێکی بۆ ماڵئاوایی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی باڵای حیزب و لایەنە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسان و چالاکڤانی کۆمەڵگەی مەدەنی رێکخست و بڕیارە لە هەولێریش بۆ هەمان مەبەست دیدار سازبکات.
 
ئێرڤن هیکس، کۆتاییەکانی ئەم مانگە کۆتایی بە کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دێت و بڕیارە هەر ئەم مانگە کۆنسوڵێکی نوێ لە شوێنی دەستبەکاربێت.
 
گۆڕینی کۆنسوڵی ئەمریکا پەیوەندیی بەو سیستەمە پەیڕەوکراوە هەیە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە پەیڕەو دەکرێت و ئەو وادەیەی وەکو کۆنسوڵ بۆی دیاریکرابوو تەواوبووە، بۆیە دەگۆڕدرێت.
 
ئێرڤن هیکس کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە کۆنسوڵی ئەمریکا لە دوای رۆبەرتۆ پاڵەدینۆ، کۆنسوڵی پێشوو دەستبەکاربوو، پێشتر لە نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاسایش دانوستاندنکاری سەرەکی بووە، هەروەها راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ هێزی ‌هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبۆتییە.
 
ئێرڤن هیکس پێشتر جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا و لە واشنتنیش لە نووسینگەی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردووە، هەروەها راوێژکاری باڵا بووە بۆ کاروباری رێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاری. 
 
ئێرڤن هیکس زمانی فەرەنسی بەباشی دەزانێت و زمانەکانی پۆرتوگالی، ئەڵمانی، عەرەبی و چینی خوێندووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.