وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

03-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 598 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن، یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستییە و ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن. ئاماژەی بەوەش کراوە، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە "پێچەوانەی یاسای بودجە و هەموو رێککەوتنەکانە."
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-08-2023 کاژێر 09:30 بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-08-2023 لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرا و رەوانەی بانکەکان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە.
 
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش رادەگەیێنن، ئەو کورتهێنانەشی دروستبووە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.
 
هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەوەش جگە لە خەرجیی بەکاربردن و دامودەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.
 
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بە هیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق."
 
ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بوجە، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، مانگانە زیاتر لە تریلیۆنێک و 374 ملیار دینارە، "تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، بەپێی "ئینفاقی فیعلیش" کە ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجیی مانگانە کاری پێدەکات، پێویست بوو تریلیۆنێک و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجە و هەموو ئەو رێککەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."