ئاگری، شرنەخ و ئەردەخان وەک هەرزانترین شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ ژیان دەستنیشانکران

03-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK) لەڕێگەی بەدواداچوونێکەوە کە کرێ، نرخی خۆراک، گواستنەوە و وزەی لەبەرچاو گرتووە، هەرزانترین شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بۆ ژیان دیاریکرد. 

شارەکانی ئاگری، شرنەخ و ئەردەخان لە باکووری کوردستان و شاری ئاماسیای تورکیا بەهۆی نرخی "گونجاو"ی خانووبەرە، کەمیی تێچووی گواستنەوە و خەرجییە سەرەکییەکانەوە وەک گونجاوترین و هەرزانترین شارەکان بۆ کەسانی خاوەن داهاتی جێگیر و خانەنشینان دیاری کراون. 
 
بەرزیی رێژەی هەڵاوسان و گرانبوونی تێچووی ژیان لە باکووری کوردستان و تورکیا هاووڵاتییانی ناچارکردووە بەدوای ئەو شارانەدا بگەڕێن کە دۆخی ژیانی گونجاوتریان هەیە.
 
ئاگری وەک بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ هاووڵاتیانی خاوەن داهاتی جێگیر و خانەنشینان دەردەکەوێ. شارەکە بە نرخی گونجاوی کرێ و کەمیی خەرجییەکانی گواستنەوە سەرنجی خەڵکی راکێشاوە.
 
ئەردەخان بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لە بواری گواستنەوە و بەرهەمە سەرەکییەکانی بەکاربردن پێشکێشی دەکات لە لیستەکەدایە، بەتایبەتی نرخی سەوزە و میوە کە بەراورد بە شارە گەورەکان 40٪ هەرزانترە.
 
شرنەخ بەهۆی زیادبوونی وەبەرهێنان لە ژێرخان و بواری ئاسایش، لە لیستەکەدا هاتووە.
 
ئاماسیا بە کەمیی کرێ و خەرجییەکانی خۆراک ناسراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە