لیستی مووچەی مانگی 7 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

03-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی رادەستی وەزارەت دارایی عێراق کردووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، سێی ئابی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند. ئەمڕۆ لیستی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانیان لە رێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە رەوانەی بەغدا کردووە. 
 
ناردنی لیستی مووچەی مانگی تەممووز لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە. 
 
زیاتر لە مانگێکە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ بەغدا نێردراوە. بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی 29ـی تەممووز بە رووداوی گوت، "لە بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران تەواو بووە، تاوەکو ئێستا هیچ تێبینییەکیان لەسەر لیستەکە پێ نەگوتووین."
 
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی کوردستان دەبێت مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بداتە بەغدا. 
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی گوتیشی، پارەی مانگی حوزەیران ئامادەیە هەرکاتێک فەرمانیان پێبکرێت، دەینێرن. 
 
لەبارەی پرسی مووچە و نەوت، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوێنێ رایگەیاند، ''ئەمڕۆ کۆبوونەوەمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا هەبوو. ئەوانیش پێیان وایە نابێت چارەسەرکردنی ئەم بابەتە چی دیکە لەلایەن حکومەتەوە (فیدراڵی) دوابخرێ.''
 
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، ''گوشارێک هەیە لەسەر حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە هەناردەکردنەوەی نەوت و خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگەکانی حوزەیران و تەممووز.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.