رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، 400 هەزار پەنجەماسی دەخاتە بەنداوی دووکان و رووباری سیروانەوە.
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، چالاکییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە دەکەن.
بەنداوی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و رووباری سیروان لە سنووری پارێگای هەڵەبجەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، "ئامانجمان برەودانە بە سامانی ئاوی بەگشتی و سامانی ماسی بەتایبەت".
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، زیاتر لە 12 هەزار دۆنم حەوزی ماسی لە هەرێمی کوردستان هەن و ساڵانە هەر دۆنمێک سێ تۆن ماسی بەرهەم دەهێنێت.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 80 هەزار تۆن ماسییە، زۆرینەی لە نێوخۆ دابین دەکرێت و ئەوەی دیکەشی بە شێوەی زیندوو و بەستوو هاوردە دەکرێت.
بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، هەموو تاکێک ساڵانە تێکڕا 16 کیلۆ و نیو ماسی دەخوات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ