نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاری دەکرێت؛ کەرکووک هەرزانترین و دهۆک گرانترینە

03-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دەگاتە 15 هەزار دینار. لە دهۆک نزیکە  لە 17 هەزار دینار، لە کەرکووک 5 هەزار و 500 دینارە و لە هەولێر و هەڵەبجەش هێشتا دیاری نەکراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار دینارە".
 
هەر ئەمڕۆ هەکار هروری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دینار دەبێت".
 
لەبارەی کەرکووکیشەوە، د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی رایگەیاند، "هەرزانترین نرخ لە کەرکووکە، کە مانگی رابردوو یەک ئەمپێر لەنێوان 4 هەزار و 500 بۆ 5 هەزار و 500 دینارە".
 
لەبارەی هەولێریشەوە خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "موەلیدەکان کاری زۆریان کردووە، بەڵام نرخ دیاری نەکراوە و ئەمڕۆ رایدەگەیێنین".
 
هاوکات تەیمور سەید محەممەد، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کۆکردنەوەی کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان و ئەمڕۆ نرخ رادەگەیێنین".
 
بۆ مانگی 6 نرخی یەک ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر لە نێوان 6 هەزار و 250 دینار بۆ 13 هەزار و 500 بوو، هەروەها لە سلێمانی 7 هەزار و 750 دینار بۆ 9 هەزار دینار، لە کەرکووک لەنێوان 3 هەزار و 500 بۆ 5 هەزار دینار، لە دهۆک 10 هەزار و 250 دینار و لە هەڵەبجەش لەنێوان 9 بۆ 9 هەزار و 500 دینار بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.