نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەگاتە زیاتر لە 14 هەزار

03-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێرێک موەلیدە بۆ مانگی ئاب لە سلێمانی دەگاتە 14 هەزار و 250 دینار؛ لە هەڵەبجەش دەگاتە 14 هەزار و 500 دینار و لە دهۆک 13 هەزار و 250 دینارە. ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ لە هەولێر و ئەمڕۆ لە  دهۆکیش نرخ دیاریکرا.
 
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی ئەمپێرێک موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی له ‌نێوان 13 هەزار و 500 بۆ 14 هەزار و 250 دینار دەبێت.
 
هاوکات زوهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی ئاب موەلیدەکان 295 کاژێر بۆ 306 کاژێر کاریان کردووە و ئەمڕۆ نرخیان دیاریکردووە کە نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 13 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دینارە.
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەمڕۆ دیاریکرا کە 13 هەزار و 250 هەزار دیناردا دەبێت؛ گوتیشی، مانگی ئاب موەلیدەکان 320 کاژێر کاریان کردووە.
 
دوێنێ نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر دیاریکرابوو. قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 15 هەزار بۆ 18 هەزار دیناردایە بەگوێرەی ناوچەکان. گوتیشی، مانگی رابردوو موەلیدەکان تێكڕا 382 کاژێر کاریان کردووە.
 
لە وەرزی هاویندا لە تەواوی هەرێمی کوردستان، لە نەبوونی کارەبای نیشتمانییدا موەلیدەکان دەبێت بەشێوەی 24 کاژێریی کاربکەن و کارەبا بدەنە هاوبەشانیان.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 5 هەزار و 500 موەلیدەی ئەهلی هەن و لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبا دەدەنە هاووڵاتییان.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان