کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت

03-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە 10ـی مانگەوە بەشێوەی بەرچاو پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینیش دەکات، ئەم مانگە بارانبارین دەستپێبکات و مانگی داهاتوو پەڵە بدات.
 
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی پلەی گەرما "کەمێک" نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ؛ خێرایی با لە کاژێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو شەشی مانگ تاڕادەیەک پلەی گەرما جێگیرە و تەنیا یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت؛ لە شەش بۆ نۆی مانگ، پلەی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە 10ـی ئەیلوولەوە لە تەواویی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرما دادبەزێت و هەست بە فێنکی دەکرێت".
 
ئەو شارەزایەی کەشوهەوا ئاماژەی بە سەرەتای وەرزی بارینی ئەمساڵ کرد و گوتی، "وەرزی بارین پێش دەکەوێت و لەم مانگەدا دەستپێدەکات؛ مانگی داهاتووش بارانی سەرتاسەری لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین دەبارێت و هەر لەو مانگەشەدا پەڵە دەدات و ئاستی باران زیاتر دەبێت لە تێكڕای ساڵانە".
 
شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی بارینی ئەمساڵدا مەترسی لافاو لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و مەترسییەکە زیاتر لەسەر ناوچە نزمەکان دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 38 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە