رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە نزیک گرتووخانەیەکی پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان روویداوە و، بەرپرسێکی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کوژرا.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کوژرانی ئەو بەرپرسە بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە بووە. دەڵێت، ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هێرش بۆ سەر ناوچەکانیان.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاڤا، بۆردوومانەکە لە کاژێر 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ بووە و لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاڤا، بۆردوومانەکە لە کاژێر 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ بووە و لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.
لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانیان لە یەکێک لە خاڵەکانی دەستبەسەرکردنی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان لە گەڕەکی ئوم فەرسان لە قامشلۆ کراوەتە ئامانج.
ئاسایشی رۆژئاڤا هێرشەکە و کوژرانی ئەو بەرپرسەیان بە "هەوڵێکی ئاشکرا" دادەنێن بۆ دروستکردنی پشێوی و "هاوکاریی تاوانباران تاوەکو بتوانن هەڵبێن."
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانی ئاسایش "رێگرییان لە هەر ئاژاوەیەک و ئاژاوەگێڕییەک لە شوێنی دەستبەسەرکردنی تاوانبارەکان" کردووە.

کوژرانی ئەو بەرپرسەی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، بڕیاری لێخووشبوونی تایبەتی بۆ 50 زیندانیی داعش دەرکرد؛ ئەمەش وەکو بەشێک لە لێبووردنی گشتیی ئەو هێزە بۆ ئازادکردنی سەدان چەکداری داعش کە لەنێو زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دا دەستبەسەرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ