کشتوکاڵی ئیلام: گەنم بەراورد بە پار 40% کەمی کردووە

03-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، گەنم لە پارێزگاکە بەراورد بە پار 40% کەمی کردووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، حشمەت عەزیزان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، ئەم ساڵ 210 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە و رادەستی سایلۆ و ناوەندە تایبەتەکانی وەرگرتنی گەنم کراوە.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام گوتی، ئەم ساڵ گەنم لە پارێزگای ئیلام بە رێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و بە پێی دوایین زانیارییەکان، گەنم لە پارێزگاکە 40% کەمترە لە پار.
 
حشمەت عەزیزان گوتیشی، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا وەک کەمیی بارینی باران، سەرما و بارینی تەرزە لە کاتی ناوەختدا هۆکاری سەرەکیی کەمبوونی گەنمە لە پارێزگای ئیلام.
 
پار گەنم لە پارێزگای ئیلام 427 هەزار تۆن بوو کە 378 هەزار تۆنی لە لایەن حکومەتەوە لە جووتیاران کڕدرا.
 
سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام دەڵێ، کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو لە جووتیارانی پارێزگاکە بایی چوار تریلیۆن و 280 ملیار تمەنە و تاوەکو ئێستا 95٪ی پارەکە خەرج کراوە.
 
حکومەتی ئێران بریاری داوە، ئەم ساڵ هەر کیلۆیەک گەنم بە 20 هەزار و 500 تمەن (نزیکەی 19 سەنت) لە جووتیاران بکڕێ. پار، حکومەت هەر کیلۆیەک گەنمی بە 17 هەزار و 500 تمەن (ئەو کات دەیکردە 24.5 سەنت و ئێستا دەکاتە 16 سەنت) لە جووتیاران کڕی.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، ئەم ساڵ گەنم لەو وڵاتە لە نێوان 10 بۆ 11 ملیۆن تۆن دەبێ کە بەراورد بە پار 30٪ کەمترە. لە کاتێکدا ئێران ساڵانە پێویستی بە 12 ملیۆن تۆن گەنمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.