سێ هاونیشتمانی لە رێگەی چوون بۆ عومرە گیانیان لەدەستدا

03-09-2025
نەهرۆ محەممەد
وردەکاریی رووداوەکە
وردەکاریی رووداوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوار هاونیشتمانی کە هاوڕێ بوون و خەڵکی شاری هەولێر بوون؛ بە مەبەستی عومرە روویان لە سعودیە کردووە و لە بیابانەکانی عەرعەر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و سێیان گیانیان لەدەست دا.
 
عیماد دلێمی، قایمقامی قەزای رووتبە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پرادۆ بووە و تابلۆی هەولێری پێوەبووە.
 
محەممەد عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار بە رووداوی گوت، بریندارەکان سەرەتا لە بنکەی تەندروستیی نخێب لە قەزای رووتبە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی روومادی.
 
قایمقامی رووتبە ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکان لە پزیشکی دادی روومادیە و بریندارەکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
 
سەردار محەممەد، زاوای حاجی هەمزە عەبدولکەریمە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە بە رووداوی گوت: "حاجی هەمزەی خەزوورم لەگەڵ وەستا فارس ئاسنگەر، وەستا سەباح ئاسنگەر و وەستا شوکر ئاسنگەر دوێنێ شەو کاژێر 12ی شەو بەڕێکەوتوون؛ چوار برادەر بوون و مەبەستیان بووە عومرە بکەن."
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەردار محەممەد، ئۆتۆمبێلی خەزووری وەرگەڕاوە و دەڵێت: سەرەتا دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دواتر هەواڵیان پێگەیشتووە کەسی سێیەمیش گیانی لەدەستداوە.
 
دەشڵێت "ئەوەی کە لە پێشەوە دانیشتوون زووتر گیانیان لەدەستداوە، ئەو سەرنشینەی لە نەخۆشخانەیە تەندروستیی باش نییە."
 
لەبارەی هێنانەوەی تەرمەکانەوە، سەردار محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، "تەرمەکان دەهێننەوە رومادی و لەوێوە رادەستی کەسوکارییان دەکرێنەوە."
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو، بڕیارە تەرمەکان بهێنرێنەوە شاری هەولێر و لە گۆڕستانی مەعمەل قیر بە خاک بسپێردرێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.